نەوت بەسەر دانیشتووانی ناوچەیەكی هەرێم دابەشدەكرێت

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 632

راچڵەكین -

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، نەوتی سپی بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دابەشبكرێت كە فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە.

یەكەی سووتەمەنی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەین كە فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و تائێستا نەوتی پسوڵەی ژمارە 2یان وەرنەگرتووە، سبەی چوارشەممە نەوتی كەركوك دابەشدەكرێت لە ناحیەی شۆڕش بەردەم فەرمانگەی ئاو.

ئەو هاووڵاتییانەی نەوتەكەیان بەسەردا دابەشدەكرێت، كە بڕەكەی 50 لیترەو نرخەكەشی حەوت هەزار و 500 دینارە، پێویستە پسوڵەی ژمارە 2 و كۆپییەكی كارتی نیشتمانییان پێبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن