وادەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدا ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 1649

راچڵەكین-

ئاژانسێكی هەواڵی عیراقی، وادەی رەوانەكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدا ئاشكرا دەكات.

ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم بڵاویكردووەتەوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق واژۆ لەسەر ناردنی بڕی 950 ملیار دینار دەكات كەتەرخانكراوە بۆ مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەش روونكراوەتەوە، دوای گەیشتنی پارەكە، رۆژی دووشەممە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی خشتەیەك دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران رادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عیراق بە ئاژانسە عیراقییەكەی راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە لەوەزارەتی دارایی عیراق كۆبوونەوەیەك ئەنجامدراوەو سەرجەم گرفتەكانی لیستی مووچە چارەسەركراوەو لەئێستادا تەنها واژۆكردن لەسەر لیستی مووچە ماوە كەئەوەش چاوەرێ دەكرێت رۆژی یەكشەممە، ئەنجام بدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن