لەبارەی هاککردنی فەیسبووکەوە وەزارەتی ناوخۆی عیراق هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 196

راچڵەکین-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی هاککردنی هەژماری فەیسبووک و دەستخستنی زانیاریی تایبەت لە بەکارهێنەرانەوە، پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، "بەکارهێنەرانی فەیسبووک ئاگادار دەکەینەوە، هەوڵێک هەیە بۆ هاککردنی هەژمارەکانیان و دەستخستنی زانیاریی تایبەتییان".

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی "پەیامێکی ساختە" لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ناوەندی ئاسایشی ئەلیتکترۆنیی عێراقی کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە، ئاگادارییەکی  بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ئاگادارییەکە "پەیامێکی ساختە" بە بەشێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبووك گەیشتووە، تێیدا هاتووە، بەهۆی پێشێلکردنی مەرج و ڕێنماییەکانی فەیسبووک، هەژمارەکەت رادەگرین، لەگەڵیدا داوایان لێ کراوە لینکێک بکەنەوە کە بۆیان نێردراوە.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانج لەم پەیامە ساختانە (هاککردن)ـی هەژماری فەرمیی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکە و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە زانیاریی تایبەتیی بەکارهێنەران بەدەست بخەن، هەربۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، هیچ (لینکێک) نەکەنەوە و زانیاریی تایبەتی خۆیان تۆمار نەکەن، تاوەکوو دڵنیا نەبنەوە لەوەی ماڵپەڕەکە ساختە نییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن