راچڵەكین-
سەرۆكی رووسیا هەڵوێستی خۆی لەسەر پێشنیاری ئاگربەست و كۆتایی هێنان بەجەنگ بۆ ماوەیەكی كاتی لەگەڵ ئۆكراینا ئاشكراكردو و رایگەیاند " پشتیوانی" لێدەكات.
ڤلادیمێر پوتین، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-3-2025 رایگەیاند، راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 30 رۆژ هەنگاوێكی باش دەبێت بۆ ئۆكراینا بەلەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو وڵاتەو دۆخی ئێستای لەمەیدانی جەنگ.
پوتین ووتی، ئێمە پشتیوانی لە پێشنیاری ئاگربەست دەكەین بۆ ماوەی 30 رۆژ، ئەوەش لەبەرژوەندی ئۆكراینایە، بەڵام ئەی چی بكەین بەرامبەر بەوەی لە ( كۆرسك) دەگوزەرێ.
سەرۆكی رووسیا زیاتر دواو ووتی:" هەر ئاگربەستێك لەگەڵ ئۆكراینا دەبێت سەربكێشێت بۆ ئاشتی هەمیشەیی، لەو بارەیەوە قسە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا دەكەم."