دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 378

راچڵەكین -

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێركاری سەر بە وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایدەگەیەنێت، ئەوانەی لەرۆژی 16ی مانگ ناتوانن مووچەكانیان وەربگرن، دەتوانن رۆژی دواتر سەردانی بانك بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێركاری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراومان، رۆژی یەكشەممە 16ی ئازار مووچەی مانگی شوباتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشدارییان لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەكانیان وەربگرن، رۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانكەكان بكەن و مووچەكانیان وەربگرن و سەرجەم بانكەكانی سەر بە وەزارەتمان لە خزمەت كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن