راچڵەكین -
وەزارەتی ناوخۆی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە دوێنێ لەشاری بەغدا رۆژنامەنووسێكی كوشت.
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، هێزێكی سەر بە دەزگای هەواڵگریی رەسافە، لە هەڵمەتێكدا توانی بكوژی رۆژنامەنووس لەیس محەمەد رەزا، دەستگیر بكات.
دوێنێ چوارشەممە، لەناوچەی عەرەسات-ی ناوەڕاستی بەغدا، رۆژنامەنووس لەیس محەمەد رەزا، لەلایەن تۆمەتابارێكەوە تەقەی لێكرا و كوژرا. وەزارەیت ناوخۆی عیراق لەدوای رووداوەكە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاشكرایكردبوو، رووداوەكە بەهۆی دروستبوونی شەڕو دەمەقاڵە بووە لەنێوان رۆژنامەنووسەكەو بكوژەكەی، كە دراوسێی یەكتر بوون.