نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی بەڕێوەدەچێت

کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 127

راچڵەكین-

بە بەشداریی چەندین كەسایەتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی نیسانی 2025 بەبەشداری بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، دیدارەكەش ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

دیدارەكە كاتژمێر 10:00ی بەیانی  دەستپێدەكات و  دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت تێیدا  پرسە گرنگەكانی جیهان و عیراق و هەروەها هەرێمی كوردستان هەرێمی كوردستان  گفتوگۆیان لەسەردەكرێت.

بڕیارە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، د. محەمەد ئەلحەسان  نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق، تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، باربارا لیف یاریدەدەری پێشوی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تۆم مالینۆوسكی ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ئەروا دامۆن سەرۆك و دامەزرێنەری ئینارا، د. عەبدولعەزیز سەقەر سەرۆكی سەنتەری نوێژینەوەی كەنداو، یوست هیلتەرمان بەڕێوەبەری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی،  سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆكی دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتییەكانی سەر بە وەزارەت (IPIS)، ئان لیندی وەزیری پێشوی دەرەوەی سوید، هۆزان ئیبراهیم دامەزرێنەری هاوبەش و بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە دامەزراوەی ئیمپاكت، زەینەب بەداوی سەرۆكی زانكۆی SOAS لە لەندەن، مینا ئەلعورەیبی سەرنوسەری ڕۆژنامەی The National News بەشداری بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن