دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت

ئابوری

12/02/2020     ژمارەی بینراو 1064

راچڵەكین-

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكات.

وابڕیاربوو دوێنێ‌ سێشەممە 11-2-2020، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت، بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە لەسەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا بە پشووی فەرمی، هەربۆیە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەرەوەردە دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی ئایندە بەم شێوەیە دەبێت:

رۆژی پێنجشەممە 13-2-2020 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.

رۆژی یەكشەممە  16-2-2020 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن