راچڵەكین-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەبارەی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای ژیری دەستكرد لە كارپێكردنی ئامێرەكانی هەڵبژاردن، روونكردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ڕەتیكردەوە هەر جۆرە تەكنەلۆژیایەكی ژیری دەستكرد لە كارپێكردنی ئامێرەكانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بەكاربهێنرێت.
ئەوەش روونكراوەتەوە: "ئەوەی لە میدیاكاندا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە بەكارهێنانی هەر جۆرە تەكنەلۆژیایەكی ژیری دەستكرد لە كارپێكردنی ئامێرەكانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ڕەتدەكەینەوە و ڕاست نییە".
پێشتر حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆن بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند"ئامێری خێراكردنی پرۆسەی ئەنجامەكان چەندین تەكنەلۆژیای ژیری دەستكرد لەخۆدەگرێت، بە چەند هەنگاوێك كاردەكات كە وای لێدەكات مۆری پشتی كاغەزەكە بناسێتەوە و جیاوازی بكات لە نێوان كاغەزە پوچەڵ و مۆرنەكراوەكان. بەپێی میكانیزمێك بەرنامەڕێژی كراوە، ئەنجامەكان ڕاستەوخۆ لەسەر شاشەی ئامێرەكە نیشان دەدات."