ڕیال مەدرید وادەی ڕۆیشتنی ئەنچیلۆتی دیاریکرد

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 290

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ڕیال مەدرید وادەی ڕۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دیاریکرد.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە: دوای کلاسیکۆی داهاتوو کارلۆ ئەنچیلۆتی و ڕیال مەدرید جیابوونەوەیان ڕادەگەیەنن، بەبێ گوێدانە ئەنجامی یارییەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر ئەنچیلۆتی و ڕیال مەدرید گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە سەرجەم وردەکارییەکانی ڕۆیشتنی لە یانەکەی دەگرێتەوە، جیابوونەوەکەش بە ڕێککەوتنی هەردوولا بووە و لە کەشێکی ئەرێنیدا بووە.

مارکا ڕوونیشیکردەوە، سانتیاگۆ سۆلاری دەبێتە هەڵبژاردەی پەسەندکراوی ڕیال مەدرید بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکە لە کاتی مۆندیالی یانەکاندا، مەگەر سوپرایزێکی گەورە ڕووبدات چابی ئەڵۆنسۆ پێش مانگی تەمووز ببێتە ڕاهێنەری شاهانەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی ڕاگەیاندنی ڕۆیشتنی ئەنچیلۆتی دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی بەرازیل، کە دەبێت پێش 18ی ئایار لیستی یاریزانانی سێلیساو ڕابگەیەنرێت و لەلایەن ڕاهێنەری ئیتاڵییەوە هەڵدەبژێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنچیلۆتی دوو دەرفەتی ماڵئاوایی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆی لەبەردەمدایە، یەکەمیان لە 14ی ئایار بەرامبەر ڕیال مایۆرکا، دووەمیان لە 24 یان 25ی ئایار بەرامبەر ڕیال سۆسیداد.

لە کۆتاییدا مارکا ئاشکرایکرد: ئیدارەی ڕیال مەدرید و ئەنچیلۆتی قەناعەتیان هەیە کە ئەم ڕاگەیاندنە کاریگەری نەرێنی لەسەر یاریزانەکان نابێت، تەنانەت ئەگەر تیپەکە لە کێبڕکێی لالیگادا بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێت وەک هاندەرێک بێت بۆ ماڵئاواییکردن لە سەرکەوتووترین ڕاهێنەر لە مێژووی لۆس بلانکۆس بە شێوەیەک کە شایستەی ئەو بێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن