راپەڕین.. تەرمی مێرمنداڵێك لە گۆماوێكدا دۆزرایەوە

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 217

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، مێرمنداڵێك لەناو گۆماوێكدا خنكا و تەرمەكەشی لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە دۆزرایەوە.

بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی لەگوندی ئەسریلان لەكاتی مەلەكردنی لە گۆمێكی كارگەی چەوو لم، خنكا و دوای كاتژمێرێك لە رووداوەكە، تەرمەكەی لەلایەن تیمی غەواسی سەر بە بەرگریی شارستانی راپەڕینەوە دەرهێنرا.

مێرمنداڵە خنكاوەكە، تەمەنی 13 ساڵە، دوای گواستنەوەی بۆ پزیشكی دادی رانیە، تەرمەكەی رادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن