راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شەممە 10- 5- 2025، ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیكی سووك لە هەوادا، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەی یەكشەممە 11- 5- 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەدوای نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆك : 35 پلەی سیلیزی
كەركوك : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی