خۆشه‌ویستی
ڕاچڵه‌كین-
كاتێك كه‌سێك به ڕاست و دروستی خۆشی بوێت تاكه هه‌وڵی بۆ ئه‌وه ده‌بێت بتكاته هاوڕێی ته‌واوی ته‌مه‌نی و ژیانی له‌گه‌ڵ تۆ به‌سه‌ر ببات به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی نواند مانای وایه ڕاستت له‌گه‌ڵ ناكات و تۆش دووركه‌وتنه‌وه وه‌ك باشترین بژارده دیاری بكه.
1- بیانوو:
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندیتان هه‌یه و به‌رده‌وام هه‌ستی خۆشه‌ویستیت بۆ ده‌رده‌بڕێت به‌ڵام كاتێك بیانوو ده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن ئه‌وه مانای وایه ڕاستت له‌گه‌ڵ ناكات و باستر وایه لێی دوور بكه‌ویته‌وه چونكه یاری به هه‌سته‌كانی تۆ ده‌كات.
2-زمانی جه‌سته‌ی:
ئه‌و كاته‌ی باسی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر زمانی جه‌سته‌ی گۆڕا و هه‌ستت به‌وه كرد به ته‌واوه‌تی بابه‌ته‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستت ناكات له‌گه‌ڵت.
3-ڕاستگۆ نیه:
به‌رده‌وام درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات و له قسه‌كانیداڕاستی نییه ئه‌وه مانای وایه له هه‌موو خوله‌كێكدا ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لێت جیا ببێته‌وه.
4-گومانت هه‌یه؟
هه‌موو كه‌سێك هه‌ستی گومانی تیادایه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی عاشق ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م هه‌سته له ناخیدا به بارێكدا ده‌كه‌وێت یان ته‌واوی گومانه‌كانی ده‌ڕه‌وێته‌وه سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی یان گومانه‌كانی له خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێت خۆت زیره‌كانه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت.