ئافره‌تێك ئه‌ندامی نێرینه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕی
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ناوچه‌ی كرموز له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌سكنه‌نده‌ریه له میسر له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له‌دوای بێ هۆشكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی بڕیوه، وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له‌پای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێك په‌یوه‌ندی هه‌بووه.
ئه‌م گه‌نجه كارمه‌ندی یه‌كێك له كارگه حكومیه‌كانه له میسر له دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی بۆ بڕیوه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی نیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی توشی خوێن به‌ربوونێكی زۆر بووه.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ئه‌م ئافره‌ته دانی به‌وه‌دا ناوه دوای بێهۆشكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به به‌كارهێنانی چه‌قۆ ئه‌ندامی نێرینه‌ی بڕیوه و ئاشكرای كردوه كه ویستویه‌تی تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه چونكه مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێكی دیكه په‌یوه‌ندی سۆزداری داناوه و له ئێستادا 4 ڕۆژ زیندانی كراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه ده‌كرێت و پۆلیس پێشبینی ئه‌وه‌ی كردوه ئه‌م ئافره‌ته پلانی بۆ ئه‌وه داناوه هاوسه‌ره‌كه‌ی بكوژێت.