راچڵەكین-
چاوەرێدەكرێت ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان كۆبوونەوەیەكی چارەنووسساز ئەنجامبدەن بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.
سەڵاح مرعاوی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم بە رۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاندووە، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی كانوونی یەكەمی 2025ی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی لەبارەگای هاوپەیمانی عەزم كە لەلایەن موسەننا سامەڕایی سەرۆكایەتی دەكرێت، بەڕێوەدەچێت.
" ئامانج لەكۆبوونەوەكە دەستنیشاكردنی كاندیدێك یان دووانە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەرچەند تائێستا گفتوگۆكان بەردەوامن و رێكەوتن لەسەر ناوێكی دیاریكراو نەكراوە." مرعاوی وا دەڵێت.
سەڵاح كوبەیسی، كە ئەویش ئەندامی هاوپەیمانی سیادەیە رایگەیاندووە:" گفتوگۆكانی هەر پێنج كوتلەی پێكهێنەری ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی، هێشتا بەردەوامیان هەیە، لەبەرئەوەی زۆرینەی كوتلەكان كاندیدی خۆیان هەیە بۆ پۆستی سەركۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، لێكتێگەیشتنەكانیش زیاترن لە ناكۆییەكانی ڕابردو لەنێوان ئەو كوتلانەدا.