خزمەتگوزارییەكانی سیستمی بەشە خۆراكی ئەلیكترۆنی راگیران

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین-

خزمەتگوزارییەكانی سیستمی بەشە خۆراكی ئەلیكترۆنی بەشێوەیەكی كاتی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە ڕاگیراوە.

رۆژی سێشەممە 3ی شوباتی 2026 بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا خزمەتگوزارییەكانی سیستمی بەشە خۆراكی ئەلیكترۆنی بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لەگەڵ سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی بەشێوەیەكی كاتی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە ڕاگیراوە.

" ڕاگرتنی سیستمی بەشە خۆراكی ئەلیكترۆنی بۆ سەلامەتی و بەفیڕۆنەچوونی پارەی هاووڵاتییان و جێبەجێبوونی خزمەتگوزارییەكانیانە، بۆیە لەئێستادا لە هەوڵی چارەسەركردنی سیستمەكەدان تا چارەسەر دەكرێت بەرنامەكە بەڕاگیراوەیی دەمێنێتەوە." وەك لەڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێردا هاتووە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن