دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی دەستگیركردنی چەند داواكراوێكی راگەیاند

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 511

راچڵەكین-

دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی دەستگیركردنی چەند كەسێكی داواكراو لەلایەن دادگاكانی عیراق بە تۆمەتی تێوگلانیان لە كردەی تیرۆرستی راگەیاند.

رۆژی چوارشەممە 4ی شوباتی 2026 دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:" بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش دوای بەدواداچووونەكانی لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی عیراقی فیدراڵ، لەچەند ئۆپراسیۆنێكدا لەمانگی ١ ی ٢٠٢٦ لەسنووری پارێزگای سلێمانی، توانرا ( ٧ ) تیرۆریستی داواكراوی دادگاكانی عێراق دەستگیربكەن، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوونە سنوورەكە."

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەماددەی ( ٤ )لەیاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن