سوتانی ئۆتۆمبێل
ڕاچڵه‌كین-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه ئاژانسی " ڕابتڵی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت چوار كه‌س كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدان و گڕ ده‌گرێت ڕزگاریان ده‌بێت له‌كاتێكدا ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌یان داخراوه و ناكرێته‌وه.
سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله توانیویانه له‌ڕێی سندوقی پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه خۆیان ڕزگار بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی سیستمی كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان له‌كار كه‌وتووه و ئه‌م ڕوداوه شه‌وی ڕابردوو له شاری "سانت پترس بۆرگ" ڕویداوه.