راچڵەكین - سپۆرت
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڵاویكردەوە، بەهۆی دووچاربوونی بە پێكان لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی سێلتا فیگۆ، لامین یامال-ی ئەستێرەی یانە ئیسپانییەكە تا كۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاكانی دووردەكەوێتەوە و بەشداریی لە هیچ یارییەكەی دیكەی یانەكەی ناكات.
یانەی كەتەلۆنی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لامین یامال ئازاری لە ئەژنۆیدا هەیە و بەو هۆیەشەوە تا كۆتایی ئەم وەرزەی خولی لالیگا لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوەو پشووی پێدەدرێت، بەڵام بۆ یارییەكانی جامی جیهانی ئامادە دەبێت و وەك یاریزانێكی سەرەكیی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی دەكات.