راچڵەکین-
سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لەوەدەکاتەوە کە گەمارۆ دەریاییەکان پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند: ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل بەرپرسیارن لە هەر جۆرە نائارامییەک لە کەنداوی فارس، کەنداوی ناوبراو مەیدانی ئیرادەی تاکلایەنەی دەرەکی نییە و ئاسایشی ئەم ناوچە ستراتیژییە تەنها بە هاوکاری وڵاتانیی ناوچەکە دابین دەکرێت، ئەم رێڕەوە ئاوە ستراتیژییە بەشێکی جیانەکراوەیە لە ناسنامەی نیشتمانی ئێرانییەکان و هێمای سەروەریمانە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمڕۆ دوژمنەکانمان بە گۆڕینی شێوازەکەیان، ستراتییژی گەمارۆی دەریایی و سنووردارکردنی هاتووچۆ بازرگانییەکان لە دەریادا وەک ئامرازێکی نوێی فشار دژی حکومەت و گەلی ئێران بەکاردەهێنن.
باسی لەوەشکرد: هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی گەمارۆ و سنووردارکردنی دەریایی، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دژی بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و ئاشتی و سەقامگیری جیهانییە و چارەنووسی شکستهێنانە.