راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 25 ی نیسان تا 1ی ئایار بڕی (8) ملیارو (144) ملیۆن و (130) هەزارو (738)دینار بووە، لە (99%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (1%)ی چەك بووە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 37.7% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی4 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 18 تا 24ی نیسانی 2026 بریتیی بوو لە (13) ملیارو (72) ملیۆن و (419) هەزارو (140) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.