راچڵەكین-
وەزیری دارایی عێراق لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم تۆمار دەكات، دژە بەبڕیارێك كە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ 34 ساڵ پیش ئێستا.
سكاڵاكەی تەیف سامی، لەدادگای باڵای فیدراڵی عیراق تۆماركراوە، رۆژی 10ی حوزەیراین 2026 یش لەلایەن دادگاكە دیاریكراوە بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی تایبەت بەو سكاڵایە.
وەزیری دارایی عیراق لەسكاڵاكەیدا داوایكردووە، بڕیاری ژمارە 3326ی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە "نادەستووری" بناسێنرێت، كە لە 24ی تشرینی دووەمی 1992 دەرچووە.
بڕیارەكە تایبەتە بە تۆماركردنی سەرجەم موڵكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناوی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، كە پێشتر بە ناوی حكومەت و ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی پێشووی دەسەڵاتی بەعس بوون.
بڕیارەكە تۆماركردنی باڵەخانەی نیشتەجێبوون، باڵەخانەی فەرمانگەكان و سەرجەم دامەزراوە حكومییەكان دەگرێتەوەو وەزیری دارایی عیراق داوایكردووە بەنایاسایی بناسرێت.