جگه‌ره
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه جگه‌ره كێشان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێته هۆی زیادبوونی پرۆتینی جۆری" ACE2 " كه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گه‌یشتن به خانه ته‌ندروسته‌كان به‌كاری ده‌هێنێت.
گۆڤاری" Developmental Cell" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا سێ كۆمه‌ڵه كه‌سی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه و جیاوازی نێوان شیبوونه‌وه‌ی سییه‌كانی كه‌سانی جگه‌ره كێش و جگه‌ره نه‌كێش له‌ڕووی ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نی جیاواز وه‌رگیراوه.
جایسۆن شیلتزر سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له تاقیگه‌ی "گۆڵد سپرینگ- هاریر" بۆ شێرپه‌نجه ده‌ڵێت" له‌ڕێی داتاكانه‌وه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره كێشن پرۆتینی جۆری" ACE2 " له له‌شیاندا زۆر چالاكه بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن هه‌بێت به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان وه‌ك ئه‌نفلۆنزا و هه‌وكردنی سییه‌كان و گیرانی درێژخایه‌نی سییه‌كان و شیبوونه‌وه‌ی نادیاری سییه‌كان زیاد ده‌كات.