راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 25 تا 31 ی تەمووز،بڕی (13) ملیارو (595) ملیۆن و (796) هەزارو (370)دینار بووە، لە (78%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (22%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 0.205% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 27 ملیۆن دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 18 تا 24ی تەمووز 2026 بریتیی بوو لە (13) ملیارو (623) ملیۆن و (716) هەزارو (765) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.