ئاسمانی سیبریا
ڕاچڵه‌كین-
دانیشتوانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له سیبریا سوتانی نه‌یزه‌كێكیان به چاوی خۆیان له ئاسمان بنیوه ئه‌و كاته‌ی گه‌یشتۆته ناو به‌رگی هه‌وای گۆی زه‌وی.
ڤیكتۆریا دام له سه‌نته‌ری زانستی فێركاری" پلانیتاریا" سه‌ر به زانكۆی سیبریا بۆ زانستی ژینگه و ته‌كنه‌لۆجیا " SSUGiT " له نۆفۆسیبیرسك له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ئاژانسی نۆفۆستی ڕووسی باسی له‌و گرته ڤیدیۆییه كردوه كه له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌م تۆپه ڕوناكیه به خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و ڕووی زه‌وی هاتووه به‌ڵام پێش گه‌یشتنی كوژاوه‌ته‌وه و ئه‌م تۆپه ئاگرینه له ناوچه‌كانی" كراسنۆیارسك و كانسك و ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێمی كراستۆیارك و خاكاسیا و تۆفا" بینراوه.
ده‌شڵێت" پێده‌چێت ئه‌م نه‌یزه‌كه سوتابێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به به‌رگی هه‌وای زه‌وی و ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌ند پارچه‌یه‌كی به وردی گه‌یشتبێته سه‌ر زه‌وی به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی قورسه"