راچڵەكین-
دوای خنكانی كەسێك لەئاوی چەمی چەمەك لەناحیەی زەلان، سێ تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیركران.
رۆژی هەیینی 7ی ئاب بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لە ڕووداوی خنكانی هاووڵاتییەك بەناوی (م، ج، ن لەدایكبووی 2000) لەچەمی چەمەكی سنوری قەزای شارباژێر كە لەكاتی مەلە كردندا خنكابوو، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەلان و بەشی پۆلیسی شارباژێرو تیمەكانی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو دوای ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان و ئەنجامدانی پشكنین بۆ لاشەی هاووڵاتییە خنكاوەكە، بەبڕیاری دادوەر سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانەوە دەستگیركران.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران (ش، ش، م لەدایكبووی 2001)، (هـ، ئـ، ع لەدایكبووی 1997)، (هـ، ئـ، ع لەدایكبووی 1994) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.