راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 1 تا 7 ی ئاب ،بڕی (7) ملیارو (567) ملیۆن و (216) هەزارو (446)دینار بووە، لە (69%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (31%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 64.597% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 13 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 25 تا 31ی تەمووز 2026 بریتیی بوو لە (21) ملیارو (374) ملیۆن و (621) هەزارو (70) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.