راچڵەكین-
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنمایی نوێی لەبارەی جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێل بڵاوكردەوە.
ڕێنماییەكان رۆژی 6ی ئاب بەواژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەركراون و تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، هەر شۆفێرێك بەبێ مۆڵەت جامی ئۆتۆمبێلەكەی ڕەشبكات ئەوا بەبڕی 500 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەكرێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت لەگەڵ لابردنی سەرپێچییەكە.