راچڵەكین-
دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران، كاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دروستكردووە و تادێت نرخەكەی زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-9-2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 95 دۆلار و 35 سەنت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا شەوی رابردوو بە 94 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس لە 89 دۆلار و 84 سەنتەوە بۆ 90 دۆلار و 50 سەنت بەرزبووەوە.