وەرگەڕانی پاسێك لە میسر دەیان قوربانیی لێدەكەوێتەوە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین -

لەناوچەی سینای باكووری رۆژهەڵاتی میسر، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك، زیاتر لە 20 كەس گیانیان لەدەستدا و 28 كەسی دیكەش وامدار بوون.

میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2-9-2026، لە پارێزگای باشووری سینا، پاسێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە 21 سەرنشین گیانیان لەدەستدا و 28 سەرنشینی دیكەش زامدار بوون، كە دۆخی تەندروستیی بەشێكیان ناجێگیرە.

لەبارەی رووداوەكە، وەزارەتی تەندروستیی میسر بڵاویكردەوە، چەندین تیمی پزیشكی و ئەمبوڵانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دوای ئەنجامدانی چارەسەری سەرەتایی، سەرجەم بریندارەكانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن