راچڵەکین-
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل شکستی دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەی و سوریای سەبارەت بە رێککەوتنی ئەمنی راگەیاند.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە میدیاکانی راگەیاندووە: ئێمە هەوڵماندا لەگەڵ دیمەشق بگەینە رێککەوتنێکی ئەمنی، بەڵام لەو هەوڵەماندا سەرکەوتوو نەبووین.
ئا.اژەی بەوەشکرد: کەمکردنەوەی سزاکانی سەر سوریا و چەند بڕیارێکی دیکە لەبارەی ئەو وڵاتە، هۆکاربوون بۆ ئەوەی دانوستانەکانی نێوانمان سەرکەوتوو نەبێت.