راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی هەینی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە.