عیراق و كۆمپانیای سیمێنس رێككەوتنێك لەبواری وزە واژوو دەكەن

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 297

راچڵەكین -

بە سەرپەرشتی سەرۆكوەزیرانی عیراق و راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەمڕۆ لە بەرلین ڕێككەوتننامەی بنەماكانی هاوكاریی وزە لەنێوان وەزارەتی كارەبای عیراق و كۆمپانیای سیمێنس-ی ئەڵمانی واژوو كرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 15-9-2026، لە ڕێوڕەسمێكدا لە بەرلین، بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی و فرێدریش مێرز، قۆناغی چوارەمی رێككەوتننامەی بنەماكانی هاوكاریی وزە لە عیراق، لە نێوان وەزارەتی كارەبای عیراق و كۆمپانیای سیمێنس-ی ئەڵمانی واژوو كرا.

واژووكردنی رێككەوتننامەكە، لەمیانی سەردانێكی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق دێت بۆ ئەڵمانیا، كە ئەمڕۆ گەیشتە بەرلینی پایتەخت و لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی ئەڵمانیا و راوێژكاری ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن