سێ درۆنی ئەمریكا لە ئاسمانی گەرووی هورمز خرانەخوارەوە

جیهان

44 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 101

راچڵەكین -

سوپای پاسدارانی ئێران خستنەخوارەوەی سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی سوپای ئەمریكای لە گەرووی هورمز راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-9-2026، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، درۆنێكی سوپای ئەمریكا لە جۆری (MQ1) لەكاتی فڕینی بە ئاسمانی گەرووی هورمز، لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە خرایەخوارەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەمە سێیەم فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكایە كە ئەمڕۆ لە ئاسمانی گەرووی هورمز بخرێتەخوارەوە، سوپای پاسداران هۆشداریشیداوە هەر فڕۆكەیەكی ئەمریكا لە ئاسمانی گەرووی هورمزدا بەدیبكرێت، راستەوخۆ دەخرێتەخوارەوە.

تائێستا سوپای ئەمریكا هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكانی لەلایەن ئێرانەوە بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن