راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لەداخستنی بەشێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود ئاگادار دەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلولی 2026 هاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەكدا بڵاویكردووەتەوە، بەشێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەشی خوارەوە، سایدی ڕۆشتن لەبەرزەپردی حەپسەخانی نەقیبەوە بەرەوە چوارڕیانی سەرچنار، بەهۆی ئەنجامدانی هێڵكارییەوە بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دادەخرێت.
هاتوچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەكات، بەشی سەرەوەی پردی چواڕیانی سەرچنار بەكاربهێنن.