ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە خانەنشینكردنی فەرمانبەران و مامۆستایان بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 293

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە خانەنشینكردنی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست، بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، گشتاندنێكی فەرمی بۆ سەرجەم زانكۆ حكومییەكان و دەستە زانستییەكان دەركرد سەبارەت بە ڕێكارە نوێیەكانی خانەنشینكردنی فەرمانبەران و مامۆستایان.

بەپێی ناوەڕۆكی گشتاندنەكە كە پشتی بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی بەستووە، مەرجی سەرەكی خانەنشینبوون بریتییە لە تەواوكردنی تەمەنی (60) ساڵی و هەبوونی ماوەی (15) ساڵ خزمەت لە كاتی تەواوكردنی تەمەنی خانەنشینیدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن