پەرلەمانتارێكی عیراق كە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرابوو... سزادرا

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 113

راچڵەكین-

دەستەی دەستپاكی عیراق سزادانی یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی راگەیاند كەلەماوەكانی ڕابردوودا بە تۆمەتی گەندەڵی و  (دەسكەوتی نایاسایی) دەستگیركرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلول، دەستەی دەستپاكی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دادگای ناوەندیی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، پشتبەستوو بە حوكمەكانی ماددەی (19/دووەم)ی یاسایی دەستەی دەستپاكی و   (دەسكەوتی نایاسایی) ژمارە 30ی ساڵی 2011ی هەمواركراو، بڕیاریدا بەسەپاندنی سزای حەوت ساڵ زیندانیكردن بەسەر ( بەهادین نوری محەممەد حسێن) ئەندامی پەرلەمانی عیراق.


( بەهادین نوری محەممەد حسێن)

 

وەك لەبڕیارەكەی دادگادا هاتووە، ئەو پەرلەمانتارە بەشێوەیەكی نایاساییی بڕی ( 5.887.850.000)  پێنج ملیارو هەشت سەدو هەشتاو حەوت ملیۆن دیناری عیراقی و (10.990.787) دە ملیۆن و نۆسەدو نەوەد هەزار دۆلاری ئەمریكی دەسكەوتی هەبووە، هەربۆیە جگە لەگەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە، بەبڕی زیاتر لە 40 ملیار دیناری عیراقی پێبژاردن، سزا دراوەو پێویستە ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنێتەوە گەنجینەی دەوڵەت.

لەڕاگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكی عیراقدا هاتووە، بەهەمان شێوە دادگا بەپێی بڕگەكانی مادەی (١٩/پێنجەم)ی یاسای دەستەكە، سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی دژی ( بەهادین نوری محەممەد حسێن) دەركرد، بەتاوانی تاوانی شاردنەوەی زانیاری لە فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆیدا، سەرباری جەختكردن لەسەر دەستبەسەرداگرتنی سامانە گواستراوو نەگواستراوەكانی تاوانباردا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن