وەزارەتی بەرگریی عیراق لەبارەی حەشدی شەعبییەوە دێتەدەنگ

عێراق

52 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 135

راچڵەكین -

وەزارەتی بەرگریی عیراق رەتیدەكاتەوە عەرەبستانی سعودیە هیچ نیازێكی هەبێت بۆ هێرشكردنە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی و ئەو دەنگۆیانەشی لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە بە ناڕاست وەسفدەكات.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2026 بڵاویكردەوە، سەرجەم ئەو زانیارییانەی رەتكردووەتەوە كە لە هەندێ كەناڵی راگەیاندن و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبوونەتەوە و باس لەوە دەكەن عەرەبستانی سعودیە بەنیازە لە وەڵامی هێرشكردنە سەر بۆرییە نەوتییەكانی لە خاكی عیراقەوە، هێرش بكاتە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی.

وەزارەتی بەرگریی عیراق روونیكردووەتەوە، ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە پشتی بە هیچ بەڵگەیەكی فەرمی نەبەستووە و هیچ زانیارییەكی هەواڵگرییش بڵاونەكراوەتەوە كە راستیی بابەتەكە بسەلمێنێت.

وەزارەتەكە داوای لە میدیاكان كردووە بەر لە بڵاوكردنەوەی هەر زانیارییەك، وردبین بن و پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن، بۆئەوەی نەكەونە هەڵەی لەو جۆرە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن