ئەمریكا و دانیمارك لەبارەی گرینلاند گەیشتنە لێكتێگەیشتن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 66

راچڵەكین -

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و دانیمارك لەبارەی دورگەی گرینلاند گەیشتنە لێكتێگەیشتنی هاوبەش و بەگوێرەی لێكتێگەیشتنەكەش، بوونی سەربازیی ئەمریكا لە دورگەكە فراوانتر دەكرێت و ترەمیش رایدەگەیەنێت: لەمەودوا دروگەكە ژێر كۆنترۆڵی هەمیشەیمان دەبێت.

دوای چەند مانگێك لە ناكۆكیی نێوان ئەمریكا و دانیمارك لەبارەی چارەنووسی دورگەی گرینلاند، هەردوو وڵات گەیشتنە لێكتێگەیشتنێكی نوێ و بڕیارە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك، بە فەرمی رێككەوتنی ئەمنیی لەبارەی دورگەكە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ بكرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: لەگەڵ دانیمارك و گرینلاند گەیشتووینەتە رێككەوتنێك كە كۆنترۆڵی هەمیشەییمان بەسەر ئاسایش دورگەكەدا پێدەبەخشێت و بوونی سەربازیمان لەسەر خاكی ئەو دورگەیە فراوانتر دەبێت.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد كە لەدوای واژۆكردنی رێككەوتنەكە، هێزی زیاتری سەربازیی لە دورگەكە جێگیر دەكەن و چەند بنكەیەی دیكەی سەربازی دادەمەزرێنن، بەجۆرێك كە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بپارێزێت. 

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەمریكا كە پێشتر داوای دەكرد دورگەی گرینلاند بخرێتە سەر وڵاتەكەی، رازی بووە بە مانەوەی سەروەریی دانیمارك بەسەر دورگەكە وەك ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی، بەڵام رێگە بە هیچ وڵاتێكی نەیاری واشنتۆن و دەرەوەی ناتۆ نادرێت بنكەی سەربازیی لە گرینلاند دابمەزرێنێت و وەبەرهێنانی لە بوارە جیاجیاكان تێدا بكات.

لە بەرامبەردا سەرۆكوەزیرانی دانیمارك ئاشكرایكرد، لێكتێگەیشتنەكە ئاسایشی هاوبەش لە جەمسەری باكوور و باكووری ئەتڵەسی بەهێزتر دەكات، لەهەمان كاتدا دان بە سەروەریی دانیمارك بەسەر گریلاند و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی وڵاتەكەماندا دەكات، لەگەڵ مانەوەی مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی گریلاند و داننان بە بەرژەوەندییەكانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن