سێنتکۆم: پڕۆسەی پاککردنەوەی هورمز لە مین ئەنجامدرا

جیهان

58 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 100

راچڵەکین-

سێنتکۆم دەڵێت، دوو ملیار بەرمیل نەوتیان بە گەرووی هورمزدا تێپەڕاندووە و ئێران رێگەی پێنەدراوە هیچ بەرمیلێک رەوانە بکات.

براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری فەرمیی فەرماندەیییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکرایەوە، باسی لەوە کرد، ئەم سەرکەوتنە لە ئەنجامی پاراستنی هەماهەنگکراو و یاوەریکردنی زیاتر لە دوو هەزار کەشتیی بازرگانی بەدەستهاتووە.

ناوبراو ئاماژەی بە سەپاندنی "گۆشەگیرکردنی ئاسنین" بەسەر گەرووی هورمزدا کرد و روونی کردەوە کە پرۆسەی پاککردنەوەی رێڕەوەکە لە مین ئەنجامدراوە و هەزاران کەشتی بە سەلامەتی تێپەڕیون، بەجۆرێک هەناردەی نەوتی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەردەوام بووە، لەکاتێکدا ئێران لە هەناردەکردنی نەوتەکەی بێبەش کراوە.

جەختی لەوەشکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ شەش وڵاتی کەنداو، کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و دامەزراوەکانی دڵنیایی گواستنەوەی دەریایی، پرۆسەی گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمز بەردەوام دەبێت و قەبارەی نەوت، گاز و کەلوپەل کە لە دوو هەفتەی رابردوودا لە گەرووەکە تێپەڕیون، گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە شەش مانگی رابردوودا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن