راچڵەكین-
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بریایدا بەدواخستنی دانیشتنی تایبەت بە سێ سكاڵای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.
ڕۆژی یەكشەممە 20ی ئەیلولی 2026 دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ تاوتوێكردنی سێ سكاڵاكە كۆبوەوە كە دوانیان لەلایەن عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست و یەكێكی تریان لەلایەن ڕێبوار عەبدولڕەحمان، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تۆماركراوە
لەسكاڵاكەی رێبوار ئەورەحمان كەلەسەر مەسرور بارزانی تۆماریكردووە، ئاماژە بەوەكراوە حكومەتی هەرێم لە رۆژی 10ی تەمووزی 2023 ماوەكەی بەسەرچووەو پێویستە بە حكومەتی كاربەڕێكەر ئەژمار بكرێت و سەرجەم ئەوبڕیارانەی داویەتی هەڵبوەشێندرێنەوە.
دوو سكاڵاكەی تر كەلەلایەن عەلی حەمەساڵح تۆماركراوە، یەكێكیان لەسەر سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانە و تیایدا داواكراوە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەڵبوەشێتەوە.
لەسكاڵای سێیەمدا كە بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تۆماریكردووە، تایبەتە بەوەی ئەم حكومەتەی ئێستای هەرێم تەمەنیی یاسایی تەواو بووەو بە كاربەڕێكەر ئەژمار بكرێت، دیاریكردنی سنووری دەسەڵاتەكانی و ڕێگەپێنەدان بە دەركردنی بڕیارە ستراتیژییەكان.
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا دانیشتنی تایبەت بەو سێ سكاڵایەو بڕیاردان لەسەریان بۆ ڕۆژی 26ی تشرینی یەكەمی 2026 دوابخات.