هاتووچۆی سلێمانی هۆشداریی بە شۆفێرانی بارهەڵگر دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین -

هاتووچۆی سلێمانی لەپێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی سەر شەقامەكان، بڕیار دەدات بە قەدەغەكردنی هاتنی بارهەڵگرەكان بۆناو سەنتەری شار لەكاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 9، داواشیان لێدەكات شەقامی 100 مەتری بەكاربهێنن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كە ئەمڕۆ یەكشەممە 20-9-2026 بڵاویكردووەتەوە، لەپێناو كەمكردنەوەی لۆد‌و قەرەباڵغی ‌و ڕێكخستنی ڕەوشی هاتووچۆ لەسەر شەقامەكانی پارێزگای سلێمانی، لە ڕێكەوتی  (20/9/2026) ە‌وە، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەكاتژمێر (7) ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر (9) هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ڕێگەپێدراو نییە بچنە ناو سەنتەری شار.

هاتووچۆی سلێمانی داوای لە شۆفیرانی بارهەڵگر كردووە، وەك جێگرەوەیەك دەتوانن شەقامی (100) مەتری بۆ هاتووچۆكردن بەكاربهێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن