راچڵەكین -
وەزیری دارایی حكومەتی عیراق جێگیركردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی لەسەر میلاكی هەمیشەیی لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو راگەیاند.
وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردەوە، ئمڕۆ یەكشەممە 20-9-2026، فالح ساری، وەزیری دارایی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2027، رایگەیاند: لەناو رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەدا، فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاكی هەمیشەیی جێگیركراون، ئەمەش دوای كاری بەردەوامی فەرمانگە تایبەتمەندەكانی وەزارەت و ئەژماركردنی بڕی پارەی پێویست بۆ جێگیركردنی ئەو فەرمانبەرانە و دەستەبەكردنی دەرماڵەی پێویستی دارایی بۆیان.
وەزیری دارایی عیراق جەختی لەوەكردەوە كە وەزارەتەكە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی گرێبەستەكان و ئەو كارمەندانە كردووە كە بە كرێی رۆژانە كاردەكەن، لەدوای تەواوكردنی پێداویستییە دارایی هونەرییەكانیش، دۆسییەكەی لە قۆناغی داواكارییەوە گەیاندە قۆناغی گرتنبەری رێكاری فەرمی لەڕێی جێكردنەوەی لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی.