راچڵەكین -
لە رۆژئاوای كوردستان هێرشێكی تیرۆریستی كرایەسەر هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و بەهۆیەوە چوار شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 20-9-2026، لە باشووری شاری قامیشلۆ، هێرشی چەكداری كرایە سەر هێزێكی ئاسایشی ناوخۆ و لەئەنجامدا كارمەندێكی ئاسایش شەهید بوو، سێ ئاسایشی دیكەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، دوو چەكداری تیرۆریست لەسە رێگای نێوان قامیشلۆ - حەسەكە، بە سواری ماتۆڕسكیلەوە تەقەیان لە هێزێكی پاراستنی دامەزراوەكانی سەر بە ئاسایشی ناوخۆ كردووە، كە ئەركیان پاراستنی تانكەرە نەوتهەڵگرەكان بووە، لەئەنجامی هێرشەكەش كارمەندێكی ئاسایشی ناوخۆ شهید بوو، سێ كارمەندی دیكەش بریندار بوون.
لە دوای رووداوەكە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، هەڵمەتێكی كێوماڵكرنیان لەناوچەكە ئەنجامدا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تیرۆریستە هێرشبەرەكان.