راچڵەکین-
سۆارن عومەر سۆران رایدەگەیەنێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ده‌سه‌ڵاتیدایه بڕیاری نایاسایی كۆبونه‌وه‌ی ٧ی ئایار پوچه‌ڵ بكاته‌وه و بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەری هەڵبوەشێنێتەوە.
سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چەند بەڵگەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ببینن چۆن بەنایاسایی ئەو کارە کراوە و پارێزبەندیم لەسەر هەڵگیراوە، سەرۆکی پەرلەمان بەبەکارھێنانی دەسەڵاتی خۆی دەتوانێ شکۆ بۆ پۆستی سەرۆک و دەسەڵاتەکانی و پەرلەمان بگەڕێنێتەوە."
دەشڵێت:" چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆکی پەرلەمانم بۆ پوچەڵکردنەوەی بڕیاری ژمارە ٤ ی ٧/٥/٢٠٢٠."
رۆژی ٧-٥-٢٠٢٠، لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی فراکسیۆنی پارتی و پێکهاتەکان، بە کۆی ٥٧ دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی هەڵگیرا.