عەرەبستانی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی دیاریكرد.. نوێكراوەتەوە

جیهان

22/05/2020     ژمارەی بینراو 2557

راچڵەكین

عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند، بەهۆی نەببینین مانگ، سبەی دەبێتە  تەواوكەری مانگی رەمەزان و رۆژی یەكشەممەش یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 22-5-2020 نەتوانراوە مانگ ببینرێت، هەربۆیە سبەی شەممە تەواوكەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی یەكشەممەش 24-5-2020، دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

هاوكات هەریەك لە وڵاتانی توركیا، تونس، قەتەرو مالیزیا، بڕیاریاندا رۆژی یەكشەممە بكەنە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

لەلایەكی ترەوە، نوسینگەی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت رۆژی دووشەممە 25ی مانگ، ببێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن