بۆ دابەشكردنی مووچە سبەی لەم بانكە دەوام هەیە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین- كامەران كەریم

بەڕێوەبەری بانكی شارەزوور ئاشكرایكرد، سبەینێ شەممە دەوامی ئاسایی دەكەن بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی ئەو كەسانەی مووچەیان وەرنەگرتووە.

هەرێم حەمەساڵح، بەڕێوەبەری بانكی شارەزوور، لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردووەتەوە، سبەی شەممە 23-5-2020، دەرگای بانكەكەیان كراوەیە بۆ دابەشكردنی مووچە.

وتیشی :" هەر هاوڵاتییەك مووچەی وەرنەگرتووە، دەتوانێت سبەی سەردانی بانكی شارەزوور بكات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن