هاوڵاتییەك خۆی و كەسێكی تر بەفیشەك بریندار دەكات

کوردستان

22/05/2020     ژمارەی بینراو 506

راچڵەكین- كامەران كەریم

لەسنووری قەزای كەلار، هاوڵاتییەك خۆی و كەسێكی تر بە فیشەك بریندار دەكات، پۆلیسی گەرمیانیش ئاشكرایدەكات، رووداوەكە بە هەڵە روویداوە.
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند:"  ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 22-5-2020، لەناو بازاڕی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای كەلار، هاوڵاتییەك كەپیشەی پۆلیسی فریاكەوتنە، دەستكاری دەمانچەكەی كردووەو فیشەك لەدەستی دەرچووە، بەو هۆیەوە خۆی و كەسێكی دیكەی بریندار كرد.

وتیشی، برینی پۆلیسەكە سووكە، بەڵام هاوڵاتییەكەی تر برینەكەی سەختە، بەمەبەستی چارەسەركردنیش، رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای رووداوەكە، دەستبەسەر دەمانجەكەدا گیراوەو ئەو كەسەی فیشەكی لەدەست دەرچووە، بەپێی مادەی 416 بەندكراوە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن