25 چەكداری داعش كوژران

عێراق

22/05/2020     ژمارەی بینراو 611

راچڵەكین

بەرپرسێكی حەشدی شەعبی ئاشكرایدەكات، هێزەكانیان لەچوارچێوەی ئۆپەرسیۆانەكانی میحوەری باكوور، 25 چەكداری داعشیان كوشتووەو دەستیشیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی ئەو گروپە تیرۆیستییەدا گرتووە.

عەلی حوسەینی بەرپرسی راگەیاندنی میحوەری باكووری حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزەكانیان لەم مانگەدا چوار ئۆپەراسیۆنیان لەدژی چەكدارانی داعش لەناوچەكانی دەروبەری كەركوك وهەردوو  قەزای حەویجەو خورماتوو ئەنجامداوەو زیانێكی گەورەیان پێگەیاندوون.

بەرپرسەكەی حەشدی شەعبی وتیشی:" لەمیانەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا، 25 چەكداری داعش كوژراون و چەندین حەشارگەشیان لەو ناوچانە خاپوور كراون، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی، كە تیرۆیستان لە حەشارگەكانیاندا شاردبوویانەوە".

عەلی حوسەینی، بەبێ ئاشكراكردنی ژمارەی كوژراوانی حەشدی شەعبی، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەهۆی بۆردومانی هێزەكانیان، جموجۆڵی تیرۆیستان بە تەواوەتی پەكیكەوتووەو چیتر وەك جاران توانای هاتووچۆیان نەماوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن