ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە كیشوەری ئەفریقا ١٠٠ هەزاری تێپەڕاند

جیهان

23/05/2020     ژمارەی بینراو 278

راچڵەكین-

تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار كەس لە ئەفریقا، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە و ٤١ هەزار و ٤٧٣ توشبووی دیكەی ڤایرۆسەكەش چاكبوونەتەوە.

ناوەندی رێگری كردن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكانی ئەفریقا دوایین ئامارەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوكردەوە. بەپێی ئامارەكان لە ٢٤ كاتكۆی رابردوودا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەكە چوار هەزار و ٨٧١ كەس زیادی كردوە و گەیشتوەتە ١٠٣ هەزار و ٩٣٣ حاڵەت.

هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە سێ هەزار و ١٨٣ كەس، ٤١ هەزار و ٤٧٣ توشبووی دیكەی ڤایرۆسەكەش چاكبوونەتەوە.

ئەو وڵاتانەشی زۆرترین حاڵەتی توشبوونیان تیادا تۆماركراوە بریتین لە ئەفریقای باشوور بە ٢٠ هەزار و ١٢٥ حاڵەت، میسڕ بە ١٥ هەزار و ٧٨٦ حاڵەت، جەزائیر بە حەوت هەزار و ٩١٨ حاڵەت، مەغریب بە حەوت هەزار و ٣٣٢ حاڵەت و نێجیریا بە حەوت هەزار و ٢٦١ حاڵەت.

لە سەرتاسەری كیشوەرەكەشدا چارەسەری ٥٩ هەزار و ٢٧٧ توشبووی ڤایرۆسەكە لەژێر چارەسەردان.

لە وڵاتانی ئەریتریا، مۆریتیوس و سیشێل تەواوی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونەتەوە، لە وڵاتانی كۆماری ناوەندی ئەفریقا، ئەریتریا، لێسۆزۆ، مۆزەمبیق، نامیبیا، رواندا، سیشێل و ئۆگەندا هیچ توشبوویەكی ڤایرۆسەكە گیانی لەدەستنەداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن